ئیسپانیا

گریزمان: هەوڵمدا لاسایی میسی بكەمەوە لە گۆڵی دووەم

یاریگا- ئەنتوان گریزمان ئەستێرەی نوێی بارسێلۆنا ئەوەی ئاشكرا كرد كەوا لیۆنێل میسی هۆكاری تۆماركردنی گۆڵی دووەمی بوو.

لە لێدوانەكانید دوای یاریەكەیان بەرامبەر ڕیاڵ بیتس گریزۆ ووتی: كاتی یاریزانە گرنگەكان ناتوانن یاری بكەن، ئەوا یاریزانەكانی دیكە چی لە توانایاندا بێت دەیكەن بۆ ئەوەی بتوانن جێگایان پڕ بكەنەوە.

هەروەها بەردەوام بوو ووتی: ئەمڕۆ بەشێوەیەكی جوان یاریمانكرد، سوپاسی هاوڕێكانم دەكەم كە هاوكاریان كردم بۆ ئەوەی دوو گۆڵ تۆمار بكەم.

سەبارەت بە گۆڵی دووەمی لە تۆڕی بیتس هێرشبەرە فەڕەنسیەكە ووتی: دەمبینی لە ڕاهێنانەكان میسی بەوشێوەیە گۆڵی تۆمار دەكرد، هەوڵمدا منیش لاسایی بكەمەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button