ئیسپانیا

گریزمان: گۆڵەکەم کۆپی کراوی گۆڵەکانی مێسیە لە ڕاهێنانەکاندا دەیکات

یاریگا- لە دووەم یاری خۆیاندا لە میانی خولی ئیسپانیی و گەڕی دووەمی ئەو خولە، بارسێلۆنا 5-2 لە ڕیاڵ بێتیسی بردەوە.

لەو یارییەدا ئەنتوان گریزمانی هێرشبەری نوێی بارسا دوو گۆڵی تۆمار کرد و دواتریش بە پادشای یارییەکە دەستنیشان کرا. سەبارەت بە گۆڵی دووەمی خۆی، گریزۆ وتی: “من مێسیم بینیووە لە ڕاهێنانەکاندا گۆڵی وا دەکات، منیش لەسەر شێوازەکەی مێسی چاپم کرد.”

سەبارەت بە یارییەکەش، فەڕەنسییەکە گوتی: “دوای هەر شکستێک، خەڵک لەبارەتەوە دەدوێت. ئێمەش ئەم هەفتەیە کۆششی باشمان کرد، گۆڵی یەکەمیان بە هۆشیدا هێناین. دوای یارییەکەی بیڵباو پاڵنەری زۆرمان بۆ درەست بوو، لە کۆتاییدا گۆڕیمان بۆ ئاستێکی نایاب. شتی زۆر ماوە بەرەپێشەوەی ببەین، بەڵام دەبێت لەسەر ئەم ڕێگەیە بەردەوامبین.”

بەم شێوەیە ڕوونکردنەوەشی لەسەر شێوازی ئاهەنگگێڕانی دوای گۆڵەکەی دا: “حەزم لەو نەریتی ئاهەنگگێڕانەیە کە لیبرۆین جەیمس پێش هەموو یارییەک ئەنجامی دەدات. هەوڵم دا کۆپی بکەم بۆ خۆم. هیوادارم بۆ چەندین یاریتر بەردەوامبم لە لەبەرگرتنەوەی، ئەوەش باشترین نیشانە دەبێت بۆ من.”

گریزمان ئەم هاوینە لە یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدریدەوە ڕووی کردە بارسێلۆنا، کە ئەوەش کاردانەوەی هاندەران و کارگێڕی ڕۆخی بلانکۆسی لێکەوتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button