ئیسپانیاگرنگترین

هەر گۆڵێکی گاریس بەیڵ ٢.٣ ملیۆن یۆرۆ لەسەر ریاڵ مەدرید کەوتووە!

یاریگا-گاریس بەیڵ یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید نزیکە لە جێهێشتنی یانەکە لە هاوینی ئەمساڵدا بەڵام بۆ هەمیشە وەکو یەکێک لە گرانبەهاترین یاریزانانی یانەکە دەمێنێتەوە، بە جۆرێک مەدرید ٢٣٦ ملیۆن یۆرۆی تێدا خەرجکردووە!

بەیڵ شەشەم وەرزی لە مەدرید بەسەردەبات پاش گواستنەوەی لە تۆتنهامەوە بەرامبەر بە ١٠١ ملیۆن یۆرۆ، هەروەها بە موچەی ١٨ ملیۆن یۆرۆی ساڵانە. ئەمە تا سێ ساڵ بەردەوام بوو، دواتر گرێبەستەکەی نوێکرایەوە و موچەی ساڵانەی بە تەواوی پاداشتە دارییەکان بەرزکرایەوە بۆ ٢٧ ملیۆن و تا ئەمڕۆش بەو جۆرەیە.

ئەستێرە وێڵزییەکە بە کۆی گشتی تەواوی موچە و پاداشت و پارەی گواستنەوەکەی ٢٣٦ ملیۆن یۆرۆی تێدا خەرجکراوە، لە بەرامبەردا ١٠٢ گۆڵی تۆمارکردووە.  بە مانای ئەوەیە بۆ هەر گۆڵێک ٢.٣ ملیۆن یۆرۆی وەرگرتووە. بەیڵ بەهۆی پێکانە بەردەوامەکانی لەم ماوەی شەش وەرزدا تەنها لە ٢٢٥ یاریدا بەشداری کردووە و لەم دواییەشدا ئاستی دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button