ئینگلتەراگرنگترین

پۆگبا: هێرشە رەگەزپەرستییەکان تەنها بەهێزترم دەکەن

یاریگا-پاوڵ پۆگبا وەڵامی هێرشە رەگەزپەرستییەکان دەداتەوە بە پەیامێکی بەهێز.

هەفتەی رابردوو پۆگبا سوکایەتی پێککرا لەسەر لێدانە سزاکەی بەرامبەر وۆڵڤەرهامبتن کە نەیتوانی گۆڵ تۆماربکات. لەم هەفتەیەشدا هەمان رەفتار بەرامبەر مارکوس راشفۆرد دووبارە بووەوە کاتێک ئەویش لێدانێکی سزای لەدەستدا.

پۆگبا لە تویتەر نوسیویەتی “خێزانەکەم و باو و باپیرانم ئازاریان چەشت بۆ ئەوەی ئەم نەوەیەی ئێمە ئازادبین، بۆ ئەوەی بتوانین کار بکەین، سواری پاس بین، تۆپی پێ بکەین (بێ ئەوەی سوکایەتیمان پێبکرێت). سوکایەتی رەگەزپەرستی کارێکی خۆ پەرستانەیە و تەنیا بەهێزترم دەکەن و وام لێدەکەن منیش بجەنگم بۆ  نەوەکانی دوای ئێمە”.

بەهۆی ئاسانی بەکارهێنانی هۆکارەکانی پەیوەندی و گواستنەوە، رەگەزپەرستی زیاتر هەست بە بوونی دەکرێت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و مانچستەر یونایتدیش رایگەیاندووە بێ رەحمانە و زۆر بە توندی هەوڵ دەدەن بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانە و سزادانیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button