ئیتاڵیاگرنگترین

دی لیخت سەری سوڕماوەوە لەوەی بەشداری پێنەکرا

یاریگا-ماتیاس دی لیخت یاریزانی نوێی یانەی یوڤێنتۆس سەرسوڕمانی خۆی نەشاردەوە لە بڕیاری یانەکە بۆ بەشداری پێنەکردنی لە یەکەم یاری وەرزی نوێی خولی ئیتاڵیدا.

یۆڤی لە یارییەکەدا سودی لە کلینی و بۆنوچی وەرگرت لە هێڵی بەرگریدا و یارییەکەشیان بە گۆڵێکی کلینی بردەوە. بەڵام دی لیخت وتی “بەدڵنیاییەوە حەزم دەکرد بەشداربم، لە کاتی مەشقەکاندا هیچ ئاماژەیەک نەبوو بۆ ئەوەی یاریم پێنەکرێت و بۆ من چاوەڕواننەکراوبوو. بەڵام رێز لە بڕیاری راهێنەر دەگرم. دەشزانم کلینی و بۆنوچی وەکو یەکێک لە باشترین دووانەکانی هێڵی بەرگری سەیر دەکرێن”.

دی لیختی ١٩ ساڵ بەرامبەر بە ٨٤ ملیۆن یۆرۆ لە ئەجاکسەوە گوێزرایەوە بۆ بیانکۆنێری پاش ئاستێکی بەرز لەگەڵ یانەکەی پێشووی لە خولی پاڵەوانەکان و خولی هۆڵەندیدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button