ئه‌ڵمانیائیسپانیا

دێمبێلێ کرێچییەکی خراپ بووە و بەهۆیەوە ١٠ هەزار یۆرۆ سزادرا

یاریگا-عوسمان دێمبێڵی بەردەوامە لە شکاندنی یاساکان و سزادانی بەڵام ئەمجارەیان بۆ کارێک بەر لە پەیوەندیکردن بە بارسێلۆنا کردوویەتی.

لە ساڵی ٢٠١٧دا کاتێک دۆرتموند رازینەبوو بە رۆیشتنی، عوسمان هەوڵیداوە بە شێوەیەکی سەیر سەرنجی یانەکە بە لای خۆیدا رابکێشێت و ئەو ماڵەی کە بە کرێ تێیدا بووە بە تەواوی وێرانی کردووە و ماڵەکەی پڕکردووە لە خۆڵ و خاشاک و زۆرینەی کەلوپەلەکانی  شکاندووە. ئەوەی زیاتر جێگەی سەرنجە ئەوەیە یۆرگن کلۆپ خاوەنی خانووەکەیە!

گێرد ڤیسنبێرگ بەڕێوبەری بەکرێدانی ماڵەکە لەوکاتەدا لە دادگا سکاڵای تۆمارکردووە و ئەمڕۆش دادگا بڕیاری کۆتایی راگەیاند، ئەویش قەرەبووکردنەوەیە بە بڕی ١٠ هەزار یۆرۆ، ئەمەش نیوەی ئەو بڕە پارەیەیە کە گێرد داوای کردبوو، بەڵام سەرەنجام هەردوولا لەسەر ١٠ هەزار رێککەوتن.

دێمبێلێ لە بارسا چەند جارێک بەهۆی شکاندنی یاساکان و دواکەوتن بۆ مەشق و شۆفێری سزادراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button