ئیسپانیا

ریاڵ مەدرید بە پێکهاتەی پێنج ساڵ لەمەوبەر بەرامبەر ڤالۆدۆلید یاری کرد

یاریگا-شەوی رابردوو لە دووهەم هەفتەی لالیگادا، ریاڵ مەدرید دوو خاڵی بەرامبەر ڤالۆدۆلید لەدەستدا.

زینەدین زیدان بە پێکهاتەیەکی سەرەکی دوور لە هەموو چاوەڕوانییەکان دەستی بە یارییەکە کرد. دوو لە دیارترین ئەو یاریزانانەی ئەگەری رۆیشتنیان هەبوو لە یانەکە لە پێکهاتەی سەرەکیدابوون کە گاریس بەیڵ و خامێس رۆدریگێز بوون. لە هێڵی ‌پێشەوەدا  مەدرید بەهەمان پێکهاتەی پێنج ساڵ لەمەوبەر بەرامبەر سۆسیداد وەستایەوە. بەنزیمە،خامێس،بەیڵ،ئیسکۆ. لە هێڵەکانی دیکەشدا تەنها سێ یاریزان گۆڕاوە.

یارییەکەی بەر لە پێنج ساڵ لە ٣١-٨-٢٠١٥ دابوو بەرامبەر ریاڵ سۆسیداد بە راهێنەرایەتی کارلۆ ئەنشلۆتی. لەو یارییەدا مەدرید دوو گۆڵی لە رێگەی بەیڵ و رامۆس تۆمارکرد بەڵام دواتر یارییەکەی ٤-٢ دۆڕاند.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button