ئینگڵته‌را

سۆڵشایەر :دۆڕاین چونکە ئەوان دوو گۆڵیان تۆمارکرد و ئێمە یەک گۆڵ!

یاریگا-ئۆلی گونار سۆڵشایەر  دوو خاڵی بە هۆکاری شکستەکەیان دەزانێت بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس.

راهێنەرەکەی مان یونایتد بۆ بی بی سی وتی “ئەوان دوو گۆڵیان تۆمارکرد و ئێمە یەک گۆڵ. وەک پێویست یەکلاکەرەوە نەبووین، دۆڕاین چونکە لە کۆتا خولەکەکاندا زۆر بە خراپی بەرگریمان کرد هەروەها لە یارییەکەشدا هەمیشە لێدانی کۆتاییمان نەبوو یان لاواز بوو”.

سەبارەت بە لێدانە سزا لەدەستدراوەکەش لەلایەن راشفۆرد وتی “لە دوو یاریدا، دوو لێدانمان لەدەستدا. ئیدی ئەمە یارییە و هەندێک جار روودەدات، خۆشم کە یاریزان بوو چەند جارێک لێدانی سزام لەدەستداوە”.

بەو دۆڕانە یونایتد لە کۆی سێ یاری ئەم وەرزەدا تەنها چوار خاڵی کۆکردووەتەوە. کریستاڵ پاڵاسیش خاوەنی هەمان ژمارەی خاڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button