ئه‌مریکائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فیلیپی لویس: پاریس و مان سیتی و دۆرتموندم رەتکردەوە لەپێناو فلامینگۆ

یاریگا-فیلیپی لویس بەرگریکاری پێشووی ئەتڵەتیکۆ مەدرید ئاشکرایکرد چانسی ئەوەی هەبووە لە ئەورووپا بمێنێتەوە بەڵام بڕیاریداوە پەیوەندی بە فلامینگۆوە بکات.

لویسی ٣٤ ساڵ هەشت وەرزی لەگەڵ ئەتلەتی بەڕێکرد و لە کۆتایی وەرزی رابردووشدا بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی رۆیشتنی هەڵبژارد. ناوبراو بۆ گلۆبۆ سپۆرت وتی جگە لە پاریس و مان سیتی چەندین گرێبەستی دیکەی رەتکردووەتە  “لە کۆتا ساتەکاندا سێ یان چوار گرێبەستم لەبەردەستدابوو.بەدرێژایی ساڵەکەش لیستێکی درێژبوون لە یانەی خوازیار بەڵام هەندێک توانای دارایی ئەوەیان نەبوو، یاخود هەندێکیان ئامانجیان بردنەوەی ناسناو نەبوو. وە چەند درگایەکی گەورەشم داخست کە ئۆفەری زۆر باشبوون وەک بۆروسیا دۆرتموند تەنها لەبەر ئەوەی لە ناخەوە هەستم پێنەدەکرد کە لەوێ یاری بکەم”.

یاریزانە نێودەوڵەتییە بەڕازیلییەکە دوای دانی ئەلڤێس، دووهەم بەرگریکاری دیاری ئەو وڵاتەیە کە لە هاوینی ئەمساڵدا  ئەورووپایان بەرەو ماڵەوە جێهێشت.

بابەتی زیاتر

Back to top button