ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

پاریس یاریزانێکی چاوەڕواننەکراو دەکاتە ئامانج بۆ جێگرتنەوەی نێیمار

یاریگا-پڕوپاگندەکانی بازاڕی گواستنەوەی ئەمڕۆ ئاماژە بەوە دەکەن یانەی پاریس سان جێرمان لەباری رۆیشتنی نێیمار داسیلڤادا چاوی لە ویڵفرێد زاهای هێرشبەری کریستاڵ پاڵاسە.

ماڵپەڕی گۆڵ ئاشکرایکردووە پاریس شاندێک دەنێرێت بۆ لەندەن  بە ١٠٠ ملیۆن پاوەندەوە لە پێناو زاهادا. ئەمەش بە چەند کاتژمێرێک دوای ئاستە بەرزەکەی ئەو یاریزانە بەرامبەر مانچستەریونایتد و بردنەوە لێیان بە ئەنجامی ٢-١. گواستنەوەشەی بەندە بە یەکلابوونەوەی چارەنووسی نێیمار لە نێوان پاریس و بارسێلۆنا و ریاڵ مەدرید دا.

زاها لە هاوینی ئەمساڵدا نزیک بوو لە پەیوەندیکردن بە ئارسناڵ بەڵام کریستاڵ پاڵاس گرێبەستێکی ٨٠ ملیۆنیان رەتکردەوە بۆ ئەو یاریزانە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button