فه‌ره‌نسا

توخێل: رەنگە سبەینێ نێیمار یاری بکات

یاریگا-تۆماس توخێل راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان ئاشکرایدەکات رەنگە نێیمار داسیلڤا لە یارییەکەی سبەینێی خولی فەڕەنسی بەشداربێت.

بەدرێژایی هاوین دەنگۆی رۆیشتنی ئەستێرە بەڕازیلییەکە لە ئارادایە بەڵام ئەو باسە بە هەڵواسراوی ماوەتەوە و ئەگەری مانەوەشی یەکێکە لە بژاردەکان. توخێل وتی “نێیمار ئامادەیە بۆ یاریکردن و بەشداری مەشقەکانی کردووە. ئەگەر بارودۆخی نێوانیان لەگەڵ کارگێڕی یانەکە یەکلاببێتەوە ئەوا سبەینێ یاری دەکات. ئەو هەمیشە هەمووانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە، هەمان بار لە ئارادابوو کاتێک تووشی پێکان هات. شتێکی ئاساییە بۆ ئەستێرە گەورەکان زۆر باس بکرێن”.

یارییەکەی سبەینێی پاریس بەرامبەر تۆڵۆزە و یانەکەی پایتەخت هەوڵی بردنەوە دەدات پاش شکستە چاوەڕواننەکراوەکەی هەفتەی پێشووی بەرامبەر رینیس.

بابەتی زیاتر

Back to top button