ئینگڵته‌را

لامپارد: مۆنت بە ئاستی وەڵامی پرسیارێکی منی دایەوە

یاریگا-فرانک لامپارد خۆشحاڵە بە ئاستە بەرزەکەی ماسۆن مۆنت یاریزانی لاوی یانەکەی.

مۆنت  لەم وەرزەدا بۆ یەکەمجارە بەشداری پریمەرلیگ دەکات بەڵام لە دوو یاریدا خاوەنی دوو گۆڵە و لە یارییەکەی ئەمڕۆدا بەرامبەر نۆریچ ستی یەکەم سەرکەوتنی بۆ بلوز دەستەبەرکرد.

لامپارد دوای یارییەکە وتی “دوێنی قسەم لەگەڵ مۆنت کرد و لێم پرسی کە خۆی وەک یاریزانێکی چێڵسی دەبینێت یاخود نا چونکە ئەوە گرنگە بەڵام تەنیا بە زەردەخەنەیەک وەڵامی دامەوە. وەڵامێکی روونم دەست نەکەوت بەڵام لە یارییەکەی ئەمڕۆدا نیشانیدا ئەو وەک جەنگاوەرێکی راستەقینەی چێڵسی یاری دەکات. گەنجێکی پڕ متمانەیە بەخۆی و خاوەنی پەروەردەیەکی بەرزی کارکردن و دڵسۆزییە”.

ناوبراو تەمەنی تەنها ٢٠ ساڵە و دەرچووی ئەکادیمیای چێڵسییە، دوو وەرزی رابردووی بە خواستن لە ڤیتێسی و دێربی کاونتی بەسەربرد. لەگەڵ هاتنی لامپارد بۆ چێڵسی لە دێربی کاونتییەوە، لاوە بەتواناکەشی لەگەڵ خۆی گەڕاندەوە بۆ ستامفۆرد بریج.

بابەتی زیاتر

Back to top button