ئینگڵته‌راگرنگترین

لامپارد: دڵنیابن ئەم یانەیە سەرنجی گەورەکان رادەکێشێت

یاریگا –

فرانک لامپارد، راهێنەری کاتی چێڵسی دووپاتیدەکاتەوە، سەرەڕای خراپی ئەنجامەکان، بلوز دەتوانێت سەرنجی یاریزانانی گەورە رابکێشێت.

چێڵسی وەرزێکی خراپ لە پرێمەرلیگ پێشکەش دەکات و ئێستا لە پلەی 11دا دێت و تەنیا چوار یاری لەم وەرزەدا ماوە. ئەوەی یەکلابووەتەوە، چێڵسی ناتوانێت بەشداری لە پاڵەوانیەتییەکی گەورەی ئەوروپادا بکات، هەربۆیە گواستنەوەی یاریزانی ئاست بەرز بۆ ستامفۆرد بریج، ئەستەمە.

فرانک لامپارد، رایەکی جیاوازی هەیە و پێی وایە بلوز دەتوانێت یاریزانی گەورە بگوازێتەوە

ئەو کاتەی گرێبەستم لەگەڵ چێڵسیدا واژۆ کرد، چێڵسی لە پلەکانی پێشەوەدا نەبوو، بەڵام دوای 13 ساڵ کە یانەکەم جێهێشت، چەندین مێدالیا و نازناوم بەدەستهێنا، چونکە یانەکە بەرەو پشەوە چوو.

لامپارد باسی چیرۆکی گەورەبوونی چێڵسی دەکات و دەڵێت

چێڵسی بووە یەکێک لە سەرکەوتووترین یانەکانی پرێمەرلیگ و چەندین کاری گەورە لە یانەکە کران. ئەم یانەیە بەردەوام یانەیەکی سەرکەوتوو دەبێت، چونکە بڕوایەکی زۆرم بەم یانەیە هەیە و دەزانم سەرکەوتوو دەبێت.

بۆ وەرزی داهاتوو، چێڵسی بە دوای راهێنەرێکدا دەگەڕێت و ماوریسیۆ پۆچێتینۆ دیارترین پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی پۆستەکە.

چێڵسی ئەمڕۆ لە پرێمەرلیگ رووبەڕووی نۆتینگهام فۆرێست دەبێتەوە و لە دوا سێ هەفتەی ئەم وەرزە، یاری بەرامبەر مانچێستەر سیتی، مانچێستەر یونایتد و نیوکاسڵ یونایتد دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button