ئیسپانیا

ئینیێستا بە باشترین یاریزانی یۆرۆ دەستنیشانکرا

ئەندریس ئینیێستا ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە باشترین یاریزانی یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە دەستنیشانکرا.
هەرچەندە هیچ گۆڵێکی لە یارییەکەدا تۆمارنەکرد بەڵام ئینیێستا هاوکارییەکی زۆری هاوڕێیکانی کرد و هەمیشە سەرچاوەی مەترسییەکانی ئیسپانیا بوو لە یاریی کۆتاییدا.
ئیسپانیا و ئینیێستا لە ماوەی ٤ ساڵی ڕابردوو سێ نازناوی یەک لەسەریەکیان بەدەستهێناوە کە بریتین لە ٢ نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و جامی جیهانی ٢٠١٠.
ئەستێرەکەی یانەی بەرشلۆنە دوای بەرزکردنەوەی نازناوی پاڵەوانێتییەکە بۆ ڕۆژنامەنوسان وتی «زۆر خۆشحاڵم جارێکیتر ئەم نازناوەمان بەدەستهێنا، ئەمە شتێکی دەگمەن و ئەفسانەییە، لەڕووی لۆجیکییەوە دووبارەبوونەوەی ئەستەمە و دەمەوێت چێژ لەم ساتە تایبەتە وەربگرم، گرنگترین شت ئەوەیە ئیسپانیا بووە پاڵەوان، ئەوەش ئەو شتەیە کە هەموو تیپەکە هەوڵی بۆ دەدا. ئێمە زۆر باش یاریمان کرد و هەمیشە مەترسیداربووین لە نیوەی دووەمیشدا یاریکردنی ئیتاڵیا بە ١٠ یاریزان زیاتر هاوکاری کردین».
ئینیێستا یەکێکە لە پاڵێوراوە سەرەکییەکان بۆ بەدەستهێنانی نازناوی باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

هێرش جەعفەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .